بەساڵاچووان و منداڵان زۆرترین قوربانییانی گەردەلوولەکەی غەززەن: هەزاران کەس لەناو چادرەکاندا گەمارۆ دراون
ناوەندی فریاگوزاریی پزیشکی لە شاری غەززە ڕایگەیاند کە بەساڵاچووان و منداڵان زۆرترین زیانیان بەهۆی شەپۆلە کەشوهەوایییەکەی ئەم دوایییەوە بەرکەوتووە و دۆخی مرۆیی لە ناوچەکانی ئاوارەکاندا بە شێوەیەکی مەترسیدار ڕوو لە خراپبوونە.
ئەم ناوەندە جەختی کردەوە کە چەندین جار هۆشداریی داوە سەبارەت بە مەترسییەکانی نەبوونی پەناگەی جێگرەوە بۆ خەڵک و پشت بەستن بە چادری کۆن و دڕاو، بەڵام ئێستا هەزاران کەس بەهۆی بارانبارینی بەخوڕ و لافاوێکی بەرفراوانەوە، چەندین ڕۆژە لەناو چادرەکانیاندا گەمارۆ دراون.
هەروەها ناوەندەکە ڕایگەیاند کە چوار خاڵی چارەسەرکردنی سەر بەم کۆمەڵەیە بەهۆی لافاوەوە ژێرئاو کەوتوون و بەشێک لە کەرەستە پزیشکییەکان بەتەواوی زیانیان بەرکەوتووە.
فریاگوزاران هۆشدارییان دا سەبارەت بە ئەگەری داڕمانی سیستەمی خۆراک لە ئەگەری بەردەوامیی گەردەلوولەکە لە ڕۆژانی داهاتوودا و داوای دەستێوەردانی خێرایان کرد بۆ ڕێگریکردن لە ڕوودانی کارەساتێکی مرۆیی.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە ڕاپۆرتێکدا سەبارەت بە فراوانبوونی بێ ێشینەی دروستکردنی شارۆچکەکان (مستەعمەرات) لەلایەن رژێمی سەهیۆنی و خراپتربوونی دۆخی مرۆیی لە خاکە داگیرکراوەکان هۆشداریی دا.
لە باشووری هیندستان لە ئەنجامی وەرگەڕانی پاسێک ٩ کەس گیانیان لەدەستدا و ٢٩ کەسیش بریندار بوون.
بەهۆی بۆردومانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە شاری تڤێری رووسیا ٧ کەس بریندار بوون.